شۆفێرێک: 15 شەوە لە نۆرەدام

کرێی بارهەڵگرە گەنمەکانی دوزخورماتوو بۆ یەک شەو 75 هەزار دینارە

964+

سیروان خورشید – دوزخوماتوو

نزیکەی 15 رۆژە شۆفێرە بارهەڵگرەکان لە نۆرەدا و لە سایلۆی دوخورماتوودا وەستاون، بەشێک لە شۆفێرەکان لە ژێر ئۆتۆمبێلەکانیان شوێنی خەو و خواردنیان راخستووە، “نیگەرانی ئەوەن تائێستا نۆرەیان نەهاتووە بۆ داکردنی گەنمەکەیان و چاوەڕوانی زۆر بێزاری کردوون”.

جوتیارانی ناوچەکە دەڵێن، ئەوان ناچارن شەوی 75 هەزار دینار بدەن بە خاوەنی بارهەڵگرەکان وەک کرێی بارکردنی گەنمەکانیان، پەیامنێری 964 چووەتە ناوچەکە، جوتیارەکان قسە بۆ 964 دەکەن و ئەوەش باسدەکەن، “گەر بێت و سایلۆی قەزاکە بەو شێوەیە رێگەیان پێدان بکات بۆ بەرهەمەکان و پڕۆسەکە خاو بەڕێوەبچێ، ئەوان زیانێکی زۆریان پێ دەگات لەرووی مادییەوه”.

ئەندازیار حەیدەر عەلی، بەڕێوەبەری سایلۆی دوخورماتوو بە964ـی وت، “هۆکاری ئەو قەرەباڵغیەی دروستبووە بەهۆی بازرگانەکانی شوێنەکانی ترەوەیە کە دەبنە هۆکاری کێشە بۆ جوتیارانی ئەم ناوچانە”، ئەو دەشڵێت، “کۆتا وادەی وەرگرتنی گەنم لەسایلۆی دووزخورماتو دیاری نەکراوە، تا ئەو کاتەی سەرجەم گەنمی جوتیاران وەردەگیرێت کارەکانمان بەردەوام دەبن”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

جۆرێکی نوێی گەنم چێندراوە حەوت هێندەی گەنمی ئاسایی بەر...

جۆرێکی نوێی گەنم چێندراوە حەوت هێندەی گەنمی ئاسایی بەرهەم دەدات

بەرهەمی گەنمی دوو گوندی سنووری دوزخورماتوو سووتا

بەرهەمی گەنمی دوو گوندی سنووری دوزخورماتوو سووتا

ماتۆڕسوارێک گیانی لە دەست دا و منداڵێکیش مەترسی لەسەرە

ماتۆڕسوارێک گیانی لە دەست دا و منداڵێکیش مەترسی لەسەرە