هاتوچۆ پەکى کەوت

دانیشتوانى گوندى مامە جەلکە رێگایان لە بارهەڵگرەکان داخست

964+

ئاکام غەفور- شەقڵاوە

بۆ جارى سێیەم لەم ماوەیەدا، رێگاى گوندى مامە جەلکە شەقڵاوە بەڕووى بارهەڵگرەکاندا داخرا و دانیشتوانى گوندەکەش دەڵێن، “هیچمان ناوێت بەس بارهەڵگرەکانمان لێ دوربخەنەوە”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەشێک لە دانیشتوانى گوندى مامە جەلکە گردبوونەوە و بە شۆفڵ کۆ گڵیان لەسەر رێگاى گوندى مامە جەلکە بۆ شەقڵاوە دانا و رێگاى هاتوچۆیان پەکخست.

وەک ئەوەى دانیشتوانى گوندەکە باسى دەکەن، ژیانیان نەماوە بەدەست بارهەڵگرەکانەوە، ئەوان دەڵێن، رێگایان ناوێت، تەنیا بارهەڵگرەکانیان لێ دوربخەنەوە.

لەماوەى رابردوودا دوو جارى دیکە رێگەکە داخرا، جارێک بەهۆى ناڕەزایەتى دانیشتوانى گوندەکە و جارێک لەلایەن بارهەڵگرەکانەوە.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح

رێگای مامەجەلکە بەرووی بارهەڵگرەکان داخرا

رێگای مامەجەلکە بەرووی بارهەڵگرەکان داخرا