محەمەد تەها ئاکرەیی وادەڵێت

بەرهەمی جوان لە ڤیو گرینگترە

964+
شۆرش عەبدوڵا – هەولێر

هونەرمەندی بادینی محەمەد تەها ئاکرەیی رەخنە لە بەرهەمی ئێستای کوردی دەگرێت و داوای سانسۆر کردنی دەکات.

محەمەد تەها ئاکرەیی لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ 964 دەڵێت، لەم سەردەمە هەموو شتێک گۆڕاوە جاران کە سی دیمان بڵاودەکردەوە چەندین گۆرانی تێدابوو، بەڵام ئێستا هەر کەسێک لە رێگەی ماڵپەری یوتیوبەکەی خۆی دوو مانگ جارێک بەرهەمێکی سادە بڵاودەکاتەوە، لەلای من بەرهەمی باش و تێکستی جوان کە ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە گرینگترە لە زۆری بینەر بۆ بەرهەمێک کە دوای مانگێک لەیاد بکرێت.

وتیشی، پێویستە لایەنی پەیوەندیدار سانسۆر بۆ بەرهەم و گۆرانییە کوردییەکان دابنێن.

پێداچوونەوە: میدیا گۆران