وەزارەتی دارایی هەرێم:

بانکی TBI یەکەمین کۆمەڵە کارتی موچەخۆرانی رادەستی تیمی “هەژماری من” کرد

964+

توانا نەقی

بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) یەکەمین کۆمەڵەی کارتە بانکییەکانی رادەستی تیمی هەژماری من کرد کە نزیکەی 400 کارت دەبێت.

ئەمرۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، لەچوارچێوەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە رێگای پرۆژەی “هەژماری من”، بانکی (TBI) 368 کارتی بانکی فەرمانبەرانی لەسەر جەم وەزارەتەکان رادەست بە تیمی “هەژماری من” کردووە.

دەشڵێت، حکومەتی هەرێم چاوەڕوانە بە زووترین کات کارتە بانکییەکانی دیکە کە زانیارییەکانیان بۆ ئەو بانکە ناردووە و فەرمانبەران هەڵیان بژاردووە تەواو بکرێت.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکردووە، هیوادارن سەرجەم مووچەخۆران بەردەوام بن لە تۆمارکردنی خۆیان لە پرۆسەی بە بانکیکردن لە رێگەی هەڵبژاردنی یەکێک لەو حەوت بانکانەی کە لە ئێستادا لە پڕۆژەی “هەژماری من” ـدا بەردەستن.

بانکی بازرگانی عێراقی TBI لە ساڵی 2003 لە بەغدا دامەزراوە، لە هەولێر دوو لقی هەیە، لقی سەرەکی لەگەڕەکی وەزیران بەرامبەر پارکی هەولێر و لقی دووەمی لە ماجدی مۆڵە، لە سلێمانی یەک لقیان هەیە و ئەویش لە گەڕەکی چوارباخە، لە دهۆکیش بەهەمان شێوە یەک لقیان هەیە لە شەقامی بارزانە نزیک تەلەفریک.

وەزارەتی دارایی زانیاری 453 فەرمانبەری دیکەی بۆ TBI نارد

وەزارەتی دارایی زانیاری 453 فەرمانبەری دیکەی بۆ TBI نارد