لە زیادکردنی ئاشکرادا

شارەوانی کۆیە چوار یاریگای تارتان دەدات بە کرێ

964+

ژووری هەواڵ

شارەوانی کۆیە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا، چوار یاریگای تارتان دەدات بە کرێ، بەڵام یاریگاکان پێویستیان بە چاککردنە و هەر کەسێک بەکرێ بیگرێت دەبێت لەسەر تێچووی خۆی چاکی بکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 4.6.2024، شارەوانی کۆیە رایگەیاند، زیادکردنی ئاشکرا ئەنجامدەدرێت بۆ بەکرێدانی چوار یاریگای تارتان، هەر کەسێک خوازیارە پێویستە سەردانی شارەوانی بکات بۆئەوەی چاککردنەوەکانی نیشان بدرێت کە دوای دەرچوون بۆی پێویستە بێ بەرامبەر ئەنجامی بدات.

رووبەری یاریگاکان لەنێوان 2400 بۆ 3200 مەتر دووجادایە و نرخی خەمڵێندراو بۆ یەک مەتر دووجە 600 هەزار دینارە، هەموو یاریگاکان موڵکی شارەوانی کۆیەن.

بەکرێدانەکە بۆ ماوەی چوار ساڵە تەنیا بە زیادکردنی ئاشکرا وەردەگیرێت کە رۆژی 1.7.2024 کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.

نزیکەی دوو ملیار دینار بۆ یاریگای فەرەنسۆ هەریری تەرخا...

نزیکەی دوو ملیار دینار بۆ یاریگای فەرەنسۆ هەریری تەرخان کرا