بۆ هاوکاری جوتیاران

لەمەودوا رۆژانە عەلوەی هەولێر لە بری تا چوار تا کاتژمێر شەش کراوەیە

964+

توانا نەقی

لەمەودوا بازاڕی عەلوەی هەولێر جگە لە دوامی بەیانیان تا کاتژمێر 4:00 دوو سەعاتی دیکەش دەمێننەوە تاوە کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە بۆ خزمەتی جوتیاران و دروستکردنی پشتگیری بۆیان.

ئەمڕۆ سێشەممە کشتوکاڵی هەولێر بڵاویکردەوە، ئاگاداری گشت جوتياران و بازرگانانی بازاڕی عەلوەی هەولێر دەکەنەوە بە ئامانجی زياتر خزمەتکردنی جوتياران رۆژانە سەرەڕای دەوامی ئاسایی بەیانیان، لەمەودوا ئێواران لە عەلوەی هەولێر دوامی ئاسايی دەبێت.

دەشڵێت، درێژکردنەوەی ئەو کاتە بۆ پێدانی پشتگیرییە بە جوتیاران تاوەکو رێگرییان لێ نەکرێت لە بازگەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقی.

لە بازگەکانی ژێر دەسەڵاتی عکومەتی عێراق ئەگەر جوتیاران بشتگیری عەلوەیان پی نەبێت رێگرییان لێ دەکەن لە هێنان و بردنی شەمەک و کێشەیان بۆ دروست دەبێت.

بێ بازاڕی رووی لە عەلوەی هەولێر و دهۆک کردووە

بێ بازاڕی رووی لە عەلوەی هەولێر و دهۆک کردووە

جووتیاران کێشەی ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان هەیە

جووتیاران کێشەی ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان هەیە