سێ كه‌س بریندارن
به ئاشكرا هێرشكرایه سه‌ر چێشتخانه‌كانی KFC له به‌غدا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
کۆمەڵێک خۆپیشاندەری تووڕە به ئاشكرا هێرشیان كرده سه‌ر چێشتخانەیه‌كی KFC لە رۆژهەڵاتی بەغدا و دایانخست، دوای ئه‌وه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كان له‌و ناوچه‌یه بڵاوه‌یان پێكرا، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م هێرش نییه ده‌كرێته سه‌ر چێشتخانه و كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان له به‌غدا.
ڤیدیۆی ساتی هێرشه‌كان له كامێرای چاودێرییه‌وه تۆمار كراوه و ده‌ست 964یش كه‌وتووه، كه له شه‌قامی فه‌ڵه‌ستین هێرس ده‌كرێته سه‌ر چێشتخانه‌یه‌كی KFC و خه‌ڵكه‌كه‌ی دانیشتوون نان ده‌خۆن، ده‌رده‌كرێن و دواتریش شوێنه‌كه داده‌خرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له به‌غدا به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، هێزه‌كانیان رووبه‌ڕووی “ئاژاوه‌چییه‌كان” بوونه‌ته‌وه و سێ كه‌س به فیشه‌ك بریندار كراون و 12 كه‌سیشی دیكه‌ش ده‌ستگیركراون.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، هێزه‌كانیان له به‌شی ره‌سافه‌ی به‌غدا بڵاوه‌یان پێكراوه بۆ پاراستنی شوێنی دیكه‌ی هاوشێوه و پێش‌گرتن له رووداوی له‌ناكاو.
ئه‌و گرووپانه، له ژێر ناوی دژایه‌تی ئیسرائیل و پاڵپشتیكردن له خه‌ڵكی غه‌زه هێرشه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، لە تۆڕه‌كانی سۆشیال میدیاش داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن هێرش بكه‌نه‌سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە هەموو پارێزگاکانی عێراقدا.
ئه‌مه یه‌كه‌م هێرش نییه و هه‌فته‌ی رابردووش سێ چێشتخانەی ئەمریکی لە بەغدا له لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه به بۆمب هێرشیان كرایه‌سه‌ر.
بەپێی راپۆرتێک، کە گۆڤاری تایمی ئه‌مریكی مانگی رابردوو بڵاویکردووه‌تەوە، مارکە رۆژئاواییەکان بەهۆی بایکۆت و جۆرەکانی دیکەی ناڕەزایەتی بەرامبەر شەڕی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە زیانیان پێگەیشتووە، بەو پێیەی بایکۆتەکە زیانی بە کەرتی خواردنی خێرا لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا گەیاندووە.