دیسان رووداوی هاتوچۆیە
كەسێک گیانی له ده‌ست دا و دووانی دیكه‌ش بریندار بوون
964+
ئه‌حمه‌د شه‌مزین
له رووداوێكی هاتوچۆدا له مه‌خمور، كه‌سێك گیانی له ده‌ست دا و دوو كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون.
رووداوه‌كه له نزیك سایلۆی مه‌خمور ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 10:30 روویداوه و دوو ئۆتۆمبێل به خێراییه‌كی زۆره‌وه خۆیان به بارهه‌ڵگره وه‌ستاوه‌كانی به‌رده‌م سایلۆی مه‌خمور كیشاوه.
د. ئاسۆ عه‌زیز، بەڕێوبەری بنكەی تەندروستی قەرەچوغ له مه‌خمور، زانیارییه‌كانی 964ی پشتڕاست كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌و هاوڵاتییه‌ی گیانی له ده‌ست داوه، كوڕه‌پوری خۆیه‌تی و ئێستا خه‌ریكی ناشتنین.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ش، كه له نزیك رووداوه‌كه بووه، به 964ی وت، ئۆتۆمبێله‌كان زۆر به خێرایی ده‌هاتن و وه‌ك ئه‌وه‌بوو پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بكه‌ن.
به پێی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی ده‌ست 964 كه‌وتووه، رووداوه‌كه وا ده‌رده‌كه‌وێت به‌یه‌كدادانه‌كه زۆر قورسه و دیمه‌نه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه چه‌ند به توندی ئۆتۆمبێله‌كان خۆیان به بارهه‌ڵگره‌كاندا كێشاوه.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا