رێگەی تاسڵوجە بۆ چەمچەماڵ نۆژەندەکرێتەوە

چوون بۆ چەمچەماڵ و کەرکوک ئاگاداری تیمەکانی رێگەوبان بن

964+
ئەحمەد مستەفا

بەرێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانی، رێگەی سەرەکی نێوان تەکیە – تاسڵوجە، نۆژەن دەکاتەوە ئەگەر بەو رێگەدا بۆ چەمچەماڵ و کەرکوک رۆشتن ئاگاداربن.

کاری نۆژەنکردنەوەکە، تیمەکانی بەرێوبەرایەتی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانی پێی هەستاون.

ئەمڕۆ دووشەممە 3.6.2024، فوئاد باقی، وتەبێژی رێگەوبانی سلێمانی بە 964ی وت، “لە ئێستادا بەرێوەبەرایەتی چاککردنەوەی پاراستنی رێگاوبانی سلێمانی، بە چەند تیمێک کار لە نۆژەنکردنەوەی رێگا سەرەکییەکان دەکات سنووری پارێزگای سلێمانی، لە نێویاندا رێگەی نێوان تاسڵوجە بۆ تەکیە”.

پرۆژەی چاککردنەوەی رێگەی قیری سەرەکی تاسڵوجە بۆ تەکیە، سایدی هاتن بۆ پارێزگای سلێمانی کاری نۆژەنکردنەوەی بۆ دەکرێت، کە درێژی رێگاکە زیاتر لە 25 کیلۆمەترە.

فوئاد باقی ئەوەی وت، “رێگاگە هاتوچۆیەکی زۆری لەسەرە و  کەشی زستان و لۆدی شەقامەکە، هۆکار بوو بۆ ئەوەی لە زۆرێک لە رێگاکەدا چاڵ دروستت ببێت،” ئەو داوایکرد، “شۆفێران تا کاری نۆژەنکردنەوەکە تەواو دەبێت، ئاگاداری کاری تیمەکان بن، کە تا ئێستا 64% کارەکانی جێبەجێ کراون و بەردەوامن”.

بە بودجەیەکی کەمەوە بەردەوامین لە چاککردنەوەی رێگاکان

بە بودجەیەکی کەمەوە بەردەوامین لە چاککردنەوەی رێگاکان

رێگەوبانی سلێمانی 25 پڕۆژەی هەیە بەڵێندەران لێیان وەرن...

رێگەوبانی سلێمانی 25 پڕۆژەی هەیە بەڵێندەران لێیان وەرناگرن