کۆنترۆڵکرا

ئاگر لە بازاڕێکی دهۆک کەوتەوە

964+

زەید کۆچەر

ئاگر لە بازاڕی رەشی دهۆک کەوتووەتەوە چەند مێزێک سووتاون.

زانیاری نوێکراوە

ئاگرەکەی بازاڕی رەشی دهۆک کۆنترۆڵکراوە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی دهۆک.

بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ـی وت، تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نازانن و بەڵام پێدەچێت بەهۆی سووتانی پوشوپەڵاشی دەورووبەری بازاڕەکەوە بوبێت.

وتیشی، ئەو شوێنە بازاڕی فرۆشتنی مۆبایل و جیهازی دەستی دووە و چەند مێزو چادرێکی لێبووە سووتاون.