گەیشتن بەچى؟

ناکۆکییەکان دادگاى فیدڕاڵى و ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى لە ژوورێکدا کۆکردەوە

964+

وریا فەتاح

ناکۆکییەکانى ئەم دواییەى نێوان دادگاى فیدڕاڵى و ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى، دادوەرانى هەردوولاى لە ژوورێکدا کۆکردەوە و رێککەوتن لەسەر ئەوەى هەر بابەتێک لە دەستورو یاساکاندا نەهاتبوون، کۆبوونەوەى لەسەر بکەن و بگەن بە رێککەوتن، چونکە بڕیارێکى ئەم دواییە بوو بە خاڵى ناکۆکى لە نێوان ئەم دوو لایەنە.

رۆژى 30.5.2024، دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدراڵی نوسراوێکی پێنج لاپەڕەیی بڵاوکردووەتەوە، بۆ یەکەمجار دژی بڕیارێکی دادگای باڵای فیدراڵی وەستایەوە

پێش ماوەیەک عەلی بنیان گحیت، دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی شەرگات چووە لە دادگای باڵای فیدراڵی داوایەکی دژی فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵی دادوەری تۆمارکردووە، وتویەتی من مافی خۆمە خانەنشین ببم، بەڵام فایەق زێدان ناهێڵێت، دادگای باڵای فیدراڵیش بڕیاری داوە: ئەو دادوەرە مافی خۆیەتی خانەنشین ببێت، هەر کەسێک سەروو سی ساڵ خزمەتی هەبێت دەتوانێت خانەنشین ببێت و 80%ـى موچەکەی وەربگرێت

بەڵام، دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدراڵی دژی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی هاتە دەنگ و لە نووسراوێکى پێنج لاپەڕەیدا بە دادگاى فیدراڵى وت،”ئەو دادوەرە بۆی نییە خانەنشین بێت، چونکە دەستی لەکار کێشاوەتەوە”. روونیشى کردووەتەوە، نابێ رێگە بدرێت دەسەڵاتەکان تێکەڵ ببن.

یەکەمجار بوو ئەوە لە عێراق رووبدات و لایەنێک هەبێت بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى بخاتە لاوە، بۆیە بوو بە پێشهاتێکى نوێ و گومانەکانى لەسەر دۆسێى دادوەرى دروستکرد.

بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشەیە، فایه‌ق زه‌یدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یەکى هاوبه‌شی نێوان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای فیدراڵی و جێگرانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی كرد.

کۆبوونەوەکە قسەکردن بوو لەسەر ئەو کێشەیە تا بگەن بە میکانیزمێک و جارێکى دیکە ئەو کێشەیە دروست نەبێت.

بەپێى راگەیەنراوى کۆتایى کۆبوونەوەکە کە لەلایەن ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى دەرکراوە، لە کۆبوونەوەکە گەیشتوون بەو بڕیارەى کە لەمەودوا پابه‌ند بن به‌ ده‌قی ده‌ستوور و یاسا به‌ركاره‌كانه‌وه‌، كه‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو دادگاكه‌یان دیاریكردووه‌.

باس لەوەشکراوە، لە کاتى یەکلاییکردنەوەى دۆسیەیەکدا بۆ بابەتیک، کە لە دەستوور و یاسادا نەهاتبوو، پێویستە هەردوولا کۆبوونەوەى هاوبەش ئەنجام بدەن و بگەن بە یەک بڕیار.

حەلبوسی هیوای بەپێنج لاپەڕەکەیە بۆ ئەوەی ببێتەوە سەرۆ...

حەلبوسی هیوای بەپێنج لاپەڕەکەیە بۆ ئەوەی ببێتەوە سەرۆکی پەرلەمان