گەنم وەرناگرێت

تا ئێستا سایلۆی کەلار نەکراوەتەوە

964+

توانا نەقی

دەبوو دوو رۆژە سایلۆی گەنمی گەرمیان بکرایەتەوە و گەنمی لە جوتیاران وەربگرتایە، بەڵام بەهۆی رێکنەکەوتنی تا ئێستای هەرێم و عێراق لەسەر وەرگرتنی
بڕە گەنمی جوتیارانی هەرێم نەکراوەتەوە.

هێشتا بە تەواوەتی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لەسەر ئەو بڕە گەنمە رێکنەکەوتوون کە لە جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت پێشتر وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاندبوو کە داوایان لە عێراق کردووە 900 هەزار تۆنیان لێ وەرگرن، بەڵام وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت تا 700 هەزار تۆن وەردەگرن.

کاروان رەئوف، بەڕێوەبەری سایلۆی کەلار بە 964ـی وت، بۆیە سایلۆکەیان نەکردووەتەوە چاوەڕێی ئەو کێشەیەن دەبێت چارەسەر بکرێت و بڕی گەنمەکە دیاری بکەن کە بەغدا وەری دەگرێت

وتیشی، ئەمساڵ تەواو بابەتەکە ورد کراوەتەوە کە بڕەگەنمەکە بۆ عێراق دیاری کرا بۆ نمونە 700 هەزار تۆن، دابەشی دەکەن بەسەر دۆنمی زەوی جوتیارەکاندا دواتر هەرجوتیارێک بۆی دیاری دەکرێت کە چەند گەنم دەتوانێت رادەستی سایلۆ بکات.

964 دەزانێت ئێستا بەشێک لە جوتیارانی گەرمیان گەنمەکانیان لە چەند رێگەیەکەوە دەبەنە سایلۆکانی کەرکوک و لەوێ رادەستی دەکەن.

سایلۆی کەلار لە 16 کۆگا (بەنزی ستیل) پێکدێت، توانای ھەڵگرتنی 40 تۆن گەنمیان ھەیە، جگە لەوەی پەنکەرەکانیش نزیکەی 40 تۆن گەنم دەگرێت، بە کەوتنە کاری سایلۆکە دەتوانرێت، ساڵانە 80 تۆن گەنم وەربگرێت، لەکاتێکدا ئێستا تەنھا 40 تۆن گەنم وەردەگیرێت.

سێ ساڵە سایلۆی کەلار گەنمی تێ نەکراوە

سێ ساڵە سایلۆی کەلار گەنمی تێ نەکراوە