مافی مانەوە زۆر ئاسان بووە

ئەڵمانیا دەرگای بۆ هەموو ئەو کەسانە کردەوە کە پیشەیەک بە باشی دەزانن

+964

ژووری هەواڵ

ئەڵمانیا پێویستی بە خەڵکێکی زۆری پیشەوەرە، بۆیە ئێستا هەرکەسێک بیەوێت بچێتە ئەو وڵاتەو بمێنێتەوە زۆر بە ئاسانی مافی مانەوەی پێدەدەن.

بڕیارەکە ئەمڕۆ شەممە 01.06.2024 چووە بواری جێبەجێکردنەوە، مەرجەکەش تەنیا ئەوەیە زمانی ئینگلیزی یا ئەڵمانی بزانیت.

یاساکەی پێشووی ئەڵمانیا بە جۆرێک بوو، ئەگەر کەسێک پیشەوەر یان دەستڕەنگینش بوایە، دەبوو سەرەتا لەگەڵ کارگە یان خاوەن کارێکی ئەڵمانی رێکبکەوێت و گرێبەستی کارکردن بکات، ئینجا دەیتوانی بچێتە ئەو وڵاتەو مافی مانەوەی کارکردن وەربگرێت، بەڵام بەپێی ئەم یاسا نوێیە، پێویست بە گرێبەست ناکات، کە کەسەکە چووە ئەوێ یەکسەر مافی مانەوەی یەکساڵی پێدەدەن بۆ ئەوەی لەو ساڵەدا ئیش بدۆزێتەوە.

ساڵی پار ئەڵمانیا یاسای ”پەناخوازی کرێکارانی لێزان”ی هەموارکردەوە، ئەمڕۆ قۆناغی سێیەمی ئەو یاسایە چووە بواری جێبەجێکردنەوە، نانسی فیزر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا دەڵێت ”چەند ساڵێکە زۆر پێویستمان بە کرێکارو پیشەوەری لێزانە، بەهۆی ئەم یاسایەوە دەتوانین خەڵکێکی زۆر وەربگرین”.

مەرجەکان بەم شێوەیەیە:
1. پیشەیەک بزانە کە ئەڵمانیا پێویستی پێیەتی.
2. زمانی ئینگلیزی یان ئەڵمانی بزانە.
3. دەرچووی زانکۆ بێت، یان لانی کەم دوو ساڵ پێش چوونی بۆ ئەڵمانیا لە بواری پیشەکەی خۆیدا راهێنانی کردبێت.
4. بۆ یەکساڵ کارتێکی دەدرێتێ بە ناوی ”کارتی دەرفەت” دەتوانێت لە ئەڵمانیا بمێنێتەوەو ئیشێکی هەمیشەیی بدۆزێتەوە.
5. کەسەکە دەتوانێت لەو ساڵەدا بەشێوەی نیو دەوام کاربکات، تەنیا ئەوەندەی لەسەرە هەفتەی 20 کاتژمێر کاربکات.

ساڵی رابردوو 26 هەزار هاوڵاتی هەرێم و عێراق داوای مانەو...

ساڵی رابردوو 26 هەزار هاوڵاتی هەرێم و عێراق داوای مانەوەیان لە ئەوروپا کردوە