دیمەنی پاریزگاری هەولێر لە چالاکی بیمەی تەندروستی بۆ منداڵانی بێسەرپەرشت.وێنە.پارێزگای هەولێر
لە هەولێر
3000 بیمەی تەندروستی بۆ منداڵانی بێسەرپەرشت دابینکرا
964+
توانا نەقی
لە رۆژی جیهانی منداڵاندا زیاتر لە 3000 بیمەی تەندروستی بۆ منداڵانی بێسەرپەرشت دابینکرا.
ئەمڕۆ شەممە 1.6.2024 پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، لە مەراسیمێکدا کە پارێزگار و بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر ئامادەی بوون بیمەی تەندروستی بۆ زیاتر لە 3000 هەزار منداڵ کراوە.
دەشلێت، هەوڵەکە لەلایەن نەخۆشخانەیەکی کەرتی تایبەت دراوە و هەوڵێکی باش و خزمەتێکی بەرچاوە بە منداڵانی بێ سەرپەرشت.
رۆژی 1.6ـی هەموو ساڵێک رۆژی جیهانی منداڵانە و لەو رۆژەدا چەمدین چالاکی جۆراوجر بۆ منداڵان رێكدەخرێت.