کۆنتڕۆل نەکراوە
ئاگر له ده‌غلودانی گوندی مورتكه كه‌وتووه‌ته‌وه
964+
ئه‌حمه‌د شه‌مزین
ئاگر له ده‌غلودانی جوتیارانی گوندی مورتكه‌ی نزیك قه‌زای قوشته‌په له هه‌ولێر كه‌وتووه‌ته‌وه و تا ئێستا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه 60 دۆنم گەنمى جوتیارێک سوتا.هاوڕێ ئیسماعیل هاوڵاتییه‌كی گوندی مورتكه‌یه و خزمى خاوەنى ئەو زەوییەیە کە ئاگرەکەى تێدا دروستبووە به 964ی وت، ئاگره‌كه هێشتا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه و سێ تیمی به‌رگریی شارستانی خه‌ریكی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.وتیشی، “تا ئێستا بایی 15 ملیۆن دینار ده‌غلودانمان سووتاوه”.
نوێکردنەوە 2:40
ئاگرەکە لەلایەن سێ تیمى بەرگرى شارستانى کۆنتڕۆڵکرا، بە وتەى ئەدیب عەبدولقادر کە خاوەنى زەوییە سووتاوەکەیە و بۆ 964 قسەى کردووە، 60 دۆنم گەنمى لێ سوتاوە کە 13 دۆنمى بە بۆرییەوە بووە کە بۆ ئاودێرى بەکارى هێناوە.
وەک ئەوەى ئەو جوتیارە باسى دەکات،بڕیار بوو سبەینێ دەڕاسە بێت دروێنەى بکات، بەڵام ئاگرەکە رەنج بەخەسارى کردووە.