قەڵادزێ

لەحیمکردن 15 دۆنم زەوى گەنمى جوتیارانى سوتاند

964+

محەمەد عەلى- پشدەر

ئێوارەى ئەمڕۆ بەهۆى لە حیمکردنەوە ئاگرێکى گەورە لە سنوورى گوندى سەید ئەحمەدان لە قەڵادزێ کەوتەوە و بەهۆیەوە 15 دۆنم زەوى گەنمى جوتیاران سوتا.

عەلى قادر، وتەبێژى بەرگرى شارستانى قەڵادزێ بە 964ـى وت،”ئاگرەکە کاتژمێر 4:00 کەوتووەتەوە، بەڵام بەهۆى نزیکى بنکەى بەرگرى شارستانى قەڵادزێ لە شوێنەکە بەزوویى تیمەکانمان گەیشتوون و لە ماوەیەکى کورتدا ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە”.

“هەرچەندە تیمەکان دەستوبرد ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە، بەڵام بوونى بایەکى بەهێز لەو کاتەدا 15 دۆنم زەوى گەنمى جوتیارانى سوتوتاندووە”، وتەبێژى بەرگرى شارستانى قەڵادزێ واى وت.

لە بارەى کەوتنەوەى ئاگرەکەشەوە ئاشکراى کرد کە چەند کەسێک لەو شوێنە لەحیمیان کردووە و شۆرت دروستبووە، بەهۆیەوە ئاگرەکە کەوتووەتەوە.

ئەو زەوییەى سووتاوە هى ئەو کەسانە بوون کە لەوێ لەحیمیان کردووە، بۆیە تائێستا بەرگرى شارستانى راپەڕین لێپرسینەوەى لەگەڵیان دەستپێنەکردووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

گه‌نجێكی قه‌ڵادزێ به‌ تانكه‌رێكه‌وه‌ فریاى ئاگركه...

گه‌نجێكی قه‌ڵادزێ به‌ تانكه‌رێكه‌وه‌ فریاى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان ده‌كه‌وێت