چەند بە چەند بوو؟

سه‌میر بابۆش گرێكوێره‌ی نه‌فتی به‌سڕه‌ی نه‌كرده‌وه‌

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

یاریی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و نه‌فتی به‌سڕه‌ كه‌مێك پێش ئێستا به‌ یه‌كسانبوونی هه‌ردوو یانه‌ كۆتایی هات و جارێكی دیكه‌ هه‌ولێر له‌ دێوه‌زمه‌ی یانه‌كه‌ی به‌سڕه‌ رزگاری نه‌بوو.
یارییه‌كه‌ له‌ یاریگه‌ی دهۆك له‌ گه‌ڕی 32ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق كرا، كه‌ به‌هۆی سزای یانه‌ی هه‌ولێر به‌وه‌ی دوو یاری له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بكات، له‌ یاریگه‌ی دهۆك به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر و له‌ده‌ستدانی چه‌ند هه‌لێكی گۆڵكردن، به‌ڵام دواجار یارییه‌كه‌ به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.

یانه‌ی هه‌ولێر له‌ مێژووی یارییه‌ فه‌رمییه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌فتی به‌سڕه‌ 18جار رووبه‌ڕووی ئه‌و یانه‌یه‌ بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ته‌نیا یه‌ك جار به‌ 3-1 گۆڵ وه‌رزی رابردوو لێی برده‌وه‌، له‌ 9 یارییش یه‌كسانبوونه‌ و 8 یارییشی به‌و یانه‌یه‌ دۆڕاندووه‌.
یانه‌ی هه‌ولێر دووچاری گرێكوێره‌ی بردنه‌وه‌ بووه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌فتی به‌سڕه‌ و ئه‌مڕۆ سه‌میر بابۆی راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌ش نه‌یتوانی گرێیه‌كه‌ بكاته‌وه‌.
به‌م ئه‌نجامه‌ هه‌ولێر بووه‌ 32 خاڵ و له‌ پله‌ی 14ی ریزبه‌ندییه‌، 2 یاریی دواخراویشی ماوه‌.

سەمیر بابۆ: تەنیا بیرم لاى چارەسەرکردنى گرفتەکانى یانە...

سەمیر بابۆ: تەنیا بیرم لاى چارەسەرکردنى گرفتەکانى یانەى هەولێرە