مه‌رجى نوێشیان هه‌یه‌

بنارى قه‌ندیل رێگاى كوێستانه‌كانى بۆ ره‌وه‌نده‌كان خۆشده‌كات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شاره‌وانى بناری قەندیل، خه‌ریكی چاككردنى ئه‌و رێگایه‌یه‌ كه‌ ره‌وه‌نده‌كان ده‌گه‌یه‌نێته‌ كوێستانه‌كان و هاوسه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، مه‌رجی نوێیان بۆ ره‌وه‌نده‌كان هه‌یه‌.

له‌ سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو، كۆچى ره‌وه‌نده‌كان بۆ كوێستانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێده‌كات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئیداره‌ى ناوچه‌كان مه‌رجی مانه‌وه‌یان بۆ داناون.

دڵشێر ئیبراهیم، هاوسه‌رۆكى شاره‌وانى بنارى قەندیل (كه‌ سه‌ر به‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نییه‌) به‌ 964ـى وت، ماوه‌ى سێ رۆژه‌ خه‌ریكى چاككردنى ئه‌و رێگایه‌ن بۆ كوێستانه‌كان.

وتیشى “رێگاكه‌ ده‌چێته‌وه‌ كوێستانه‌كانى سیرنه‌ و ماله‌خ كه‌ بۆ ره‌وه‌نده‌كان دیاریكراوه‌ و رێگاى نزیكه‌ى 12 گوندى بنارى قه‌ندیلیشه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، مه‌رجیان بۆ ره‌وه‌نده‌كان هه‌مان ئه‌و مه‌رجانه‌ى له‌ساڵانى رابردوو هه‌یانبووه‌، به‌ڵام ئه‌مساڵ دوو مه‌رجى دیكەیان بۆ داناون له‌باره‌ى پاراستنى باڵنده‌كان و داربڕین.

نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكارى هێلانه‌ى ئه‌و كه‌وانه‌ بكه‌ن كه‌ ئێستا كه‌وتوون و هێلكه‌یان هه‌یه‌، دار بڕینیش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌” ئه‌مه‌ش قسه‌ى هاوسه‌رۆكه‌كه‌ى شاره‌وانى بنارى قه‌ندیله‌.

روونیشیكردوه‌، پێویسته‌ ره‌وه‌نده‌كان پابه‌ندى ته‌واوى ئه‌و مه‌رجانه‌ ببن، ده‌نا له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه‌ سزا ده‌درێن.

مه‌ڕ و ماڵاتى ره‌وه‌نده‌كان بوونه‌ته‌ به‌ڵاى بنار...

مه‌ڕ و ماڵاتى ره‌وه‌نده‌كان بوونه‌ته‌ به‌ڵاى بنارى قه‌ندیل