ڤیدیۆ…ئیسكان جمه‌ی دێت له‌ هانده‌ران

964+
شۆڕش عه‌بدولستار – هه‌ولێر


ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌رانی وه‌رزشی و هاوڵاتیان، له‌ شه‌قامی ئیسكانی هه‌ولێر، بۆ سه‌یركردنی یاریی كۆتایی جامی كه‌نداوی 25 كۆبوونه‌ته‌وه‌.

به‌ سه‌دان هانده‌ری وه‌رزشی له‌ كافیتریا و شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئیسكان، هه‌روه‌ها له‌ چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی شاری هه‌ولێر، به‌ گوڕوتینه‌وه‌ بۆ بینینی یارییه‌كه‌ ئاماده‌ن و به‌ كاتێكی زووتر له‌ ده‌ستپێكی یارییه‌كه‌ ئاماده‌ن.

هه‌ندێك له‌ هانده‌ران و هاوڵاتیان ئاڵای كوردستان و ئاڵای عێراقیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و به‌ جلوبه‌رگی وه‌رزشی هاتوون.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19ـی كانوونی دووه‌م، یاریی كۆتایی جامی كه‌نداوی 25 له‌ تۆپی پێ له‌ نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و عومان، له‌ یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌سڕه‌ “جه‌زع ئه‌لنه‌خله‌” به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

https://maps.google.com/?q=36.177032,44.019123