"به نرخى بازاڕ زه‌ره‌رمانه"
جوتیارانى هه‌ولێر چاوه‌ڕێى كردنه‌وه‌ى سایلۆكانن
964+
شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر
جوتیارانى هه‌ولێر نیگه‌رانن له نه‌كردنه‌وه‌ى دەرگای سایلۆکان چونکە ده‌ڵێن ئه‌و نرخه‌ی لە بازاڕی دانەوێڵە هه‌یه بە خواستی ئەوان نیە.
سەلمان عەزیز، یه‌كێك له جوتیاره‌كان به 964ـى وت، ترخى گه‌نم له بازاڕله 350 هه‌زار تاوه‌كو 400 هه‌زار دیناره، ئه‌گه‌ر له‌وێ بیفرۆشن زه‌ره‌رێكی زۆر ده‌كه‌ن.
وتیشی “ده‌رگاى سایلۆكان نه‌كرێته‌وه ئه‌مساڵمان ماڵمان كاول ده‌بێت”.
فەرمان حەسەنیش جوتیارێكی دیكه‌یه ئه‌و مه‌ترسییه ده‌خاته‌ڕوو كه تا ئێستا به‌ێكی جوتیاران دروێنه‌یان نه‌كردووه چونكه چاوه‌ڕێى كردنه‌وه‌ى سایلۆكانن.
وتیشی “نرخى بازاڕ له‌گه‌ڵ نرخى حكومه‌ت كه بۆ هه‌ر تۆنێك 850 هه‌زار دیناره زۆر جیاوازى هه‌یه، بۆیه تا زوو سایلۆكان بكرێنه‌وه له قازانجی جوتیارانه”.
لایخۆشییه‌وه، هیوا عەلی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ 964 رایگه‌یاند “وەزارەتی کشتوکاڵ داتای دروستی داوە بە بەغداو هۆکاری نەکردنەوەی سایلۆکان بەهۆی رێکنەکەوتنی هەردوولایە لەسەر دیاریکردنی وەرگرتنی بڕی گەنمی ئەمساڵ.
وتیشی “بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەو بابەتە تاوتوێ بکرێت ”
به‌قسه‌ى وته‌بێژ، لە هەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و 100 هەزار دۆنم زەوی بە گەنم داچێنراوە، پێشبینی بەرهەمهێنانی گەنم لە کوردستان لە سەرووی دوو ملیۆن تۆنە ، ساڵانە لە له سه‌ره‌تاى مانگى حوزه‌یرانه‌وه سایلۆکان ده‌کرێتەوە تا ناوەڕاستی مانگی ته‌مموز .
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن