كشتوكاڵیش رای پێچەوانەی هەیە
هه‌نگه‌وانانى سیده‌كان داوا ده‌كه‌ن رێگرى له هاتنى هه‌نگی ده‌ره‌وه بكرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هەنگەوانان، له سنووری قەزای سیدەکان داواده‌كه‌ن رێگرى بكرێت له هاتنى هه‌نگی شوێنه‌كانى دیكه بۆ سنووره‌كه‌یان، چونكه ده‌ڵێن زیانیان هه‌یه، كشتوكاڵیش پێیوایه، هاتنى ئه‌م هه‌نگانه هیچ كاریگه‌ریه‌كی خراپ له‌سه‌ر هه‌نگه‌كانى سنووره‌كه‌یان ناكات.
ساڵانه ژمارەیەک زۆر هەنگەوان، به‌هۆى هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافی و بوونى كوێستانه‌كان و ئاو و هەوایەکی لەبار، مێشه‌كانیان ده‌به‌نه ناوچه‌كانى سنوورى قه‌زاى سیده‌كان، به‌ڵام ئه‌مساڵ هه‌نگه‌وانه‌كانى ئه‌م قه‌زایه ده‌ڵێن، ئه‌و هه‌نگه‌ى ده‌هێندرێنه سنووره‌كه‌یان له‌لایه‌ن هه‌نگه‌وانه‌كانه‌وه شه‌كریان پێده‌درێت و ئه‌وه‌ش زیان به كوالێتی هه‌نگوینى ئه‌وان ده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌نگه‌وانه‌كانى سیده‌كان چوونه‌ته قایمقامییه‌تى و داواى ئه‌وه‌یان كردووه به فه‌رمى رێگری له هه‌نگى ده‌ره‌وه بكرێت.
عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى كشتو‌كاڵى سیده‌كان به964ـى وت، هه‌نگه‌وانه‌كان نه‌هاتونه‌ته لایان بۆ ئه‌م داواكارییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى بیستوویه‌تى سه‌ردانى قایمقامیان كردووه.
وتیشی “پێموانیه هاتنى ئه‌م هه‌نگانه كه ساڵانه دێن، هیچ كاریگه‌رییه‌كى خراپی له‌سه‌ر هه‌نگه‌كانى ئێره هه‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه ئێمه پێمان باشه هه‌نگی ده‌ره‌وه بێنه سنووره‌كه‌مان”.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه كشتو‌كاڵى سیده‌كان به 964ـى داوه، ل سنوورى قه‌زاكه‌یان نزیكه‌ى 200 هه‌نگه‌وان خه‌ریك به‌خێوكردنى نزیكه‌ى حه‌وت هه‌زار سنوقه هه‌نگن.