14 هه‌زار دۆنم زه‌وى چێندراوه‌

ئاكرێ ده‌ستى به‌ چاندنى برنج كرد و جۆرێكی په‌تاته‌شی پێگه‌یشتووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ ئاكرێ ده‌ست به‌ چاندنى برنج كراو جۆرێك له‌ په‌تاته‌شی پێگه‌یشتووه‌ و كه‌وتووه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌، كشتوكاڵیش كێڵگه‌كانى به‌سه‌ركردنه‌وه‌و ده‌یه‌وێت بزانێت كێشه‌و گرفتیان چییه‌.

به ‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كشتوكاڵى ئاكرێ به‌ 964ـى داوه‌، ئه‌مساڵ نزیكه‌ى 13 هه‌زار دۆنم به‌ برنج چێنداروه‌ كه‌ پارساڵ رووبه‌رى چاندنه‌كه‌ى ته‌نیا نۆ هه‌زار دۆنم بووه‌ و په‌تاته‌ش به‌ رووبه‌رى هه‌زار 300 دۆنم داچێندراوه‌.

فازڵ مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵى قه‌زاى ئاكرێ به‌ 964ـى وت سه‌ردانى كێڵگه‌ى جوتیارانى سنووره‌كه‌یان كردووه‌ به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى برن ج و په‌تاته‌یان چاندووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بزانن كێشه‌و گرفته‌كانیان چییه‌.

وتیشی “رووبه‌رى پێشبینى كراومان بۆ چاندنى ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ هه‌یه‌ به‌ڵام له‌ رێگه‌ى ئه‌م سه‌ردانانه‌ ده‌مانه‌وێت رووبه‌رى ته‌واو تۆمار بكه‌ین”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ساڵى پار به‌هۆى كه‌م بارانى رووبه‌رى كه‌متر به‌ برنج چێندرابوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ دۆخى بارانیان باشتره‌ و پێشبینیش ده‌كه‌ن بۆ هه‌ر دۆنمێك برنج یه‌ك تۆن به‌رهه‌م بێت.

برنجه‌كان له‌ جۆرى شه‌ش مانگى،ته‌حالوف (كورت و درێژ و مام ناوه‌ند)، كه‌س نه‌دیت و عه‌مبه‌رى بۆندار ساڵانه‌ له‌ سنوورى ئاكرێ ده‌چێندرێن، به‌ نیوه‌ى جوتیاره‌كان روویان له‌ چاندنى جۆرى ته‌حالوف كردووه‌ برنجه‌ شه‌ش مانگیه‌كه‌ش له‌رووى تام باشتر رێژه‌ى به‌رهه‌مه‌كه‌شی زیاتره‌ له‌وانى دیكه‌.

خواست لەسەر برنجە شەش مانگییەکەی ئاکرێ زۆرە

خواست لەسەر برنجە شەش مانگییەکەی ئاکرێ زۆرە