كۆرتوا به‌شداریی یۆرۆی 2024 ناكات وێنە: ئاژانسەکان
دوورخرایەوە
كۆرتوا به‌شداریی یۆرۆی 2024 ناكات
964+
سۆما حەکیم زادە
له پێشهاتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا، تیبۆ كۆرتوا گۆڵپارێزی ریال مه‌درید، له لیستی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا بۆ یۆرۆی 2024 دوورخرایه‌وه.
تێدێسكۆی راهێنه‌ری به‌لجیكا ئه‌مڕۆ پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ یۆرۆی ئه‌ڵمانیا راگه‌یاند، به‌ڵام كۆرتوا دوورخرایه‌وه.
ئه‌مه پێشهاتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوه و له كاتێكدایه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كۆرتوا رۆژی شه‌ممه له یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، گۆڵپارێزی سه‌ره‌كیی ریال مه‌درید بێت.
كۆرتوا به‌م دواییه له پێكان و نه‌شته‌رگه‌ری چاك بووه‌وه و له چوار یاریی رابردووی یانه‌كه‌شی گۆڵی لێ نه‌كراوه، به‌ڵام به بڕیاری راهێنه‌ری به‌لجیكا، به‌شداریی یۆرۆی 2024 ناكات.