پڕۆژەکان چین؟

وەبەر‌هێنەرێکی قەتەڕی سێ پرۆژە لە زاخۆ دەکاتەوە

 964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

وەبەرهێنەرێکی قەتەڕی سێ پرۆژەی وەبەرهێنان لە زاخۆ جێبەجێ دەکات،.

لە 23.4.2024 شاندێکی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ سەردانی وڵاتی قەتەڕیان کرد بەمەبەستی راکێشانی سەرمایەدار و وەبەرهێنەرە قەتەڕییەکان بۆ ئەنجامدانی پرۆژە جیاجیاکانی وەبەرهێنان لە سنووری ئیدارەی زاخۆ، درەنگانی شەوی رابردووش لە سەرجەم 11 پرۆژە لە زاخۆ، وەبەرهێنەرێکی قەتەڕی بە ناوی تاریق حوسێن سێ لەو پرۆژانەی قبوڵ کرد و جێبەجێان دەکات.

سێ پرۆژە قبوڵکراوەکە، پێکدێن لە ( کشتۆکاڵ لەسەر رووبەری هەزار دۆنم، بڕاندێکی خۆراکی قەتەڕی، کارگەی بەرهەمهێنانی 25 جۆر گوشتی لەقوتوونراو)، کە یەکەمیان لە رۆژهەلاتی زاخۆ و تەنیشت بەنداوی زاخۆ دروست دەکرێت، دووەم و سێیەمیشیان لە تەنیشت پردی دەلال و سەنتەری شار دەبن.

تا 10 رۆژی دیکە بە تەمای کۆرنیشی پردی دەلال مەبن

تا 10 رۆژی دیکە بە تەمای کۆرنیشی پردی دەلال مەبن

جەگەرخوین تاهیر، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی زاخۆ بە 964 وت، “دوو هەفتەی داهاتوو، تیمی هونەری وەبەرهێنەرەکە دێنە زاخۆ، بۆ ئەوەی نەخشەی پرۆژەکان بکێشن و دەست بە کاری خۆیان بکەن”.

سەبارەت بە حەوت پرۆژەی دیکە، کە خراونەتەڕوو، جەگەرخوێن وتی، “کۆمپانیای وەبەرهێنەر گفتوگۆی لەسەر دەکەن و پێشبینیی دەکەین هەندێک لەو پرۆژانەش پەسەند بکرێن و ئەوانیش جێبەجێ بکرێن، چونکە وەبەرهێنەرەکە بە بینینی سروشتی زاخۆ سەرسام بووە و بڕیاری داوە هەنگاوی جدی بنێت”.

دوای سەربەخۆبوونی ئیدارەی زاخۆ، وەبەرهێنان لە زاخۆ چووەتە قۆناغێکیتر و بەردەوام سەرمایەدارانی ناوخۆ و بیانی چاویان لە زاخۆیە، بۆ ئەوەی وەبەرهێنان تێدا ئەنجام بدەن، بە تایبەتیش دوای ئەوەی زاخۆ بە پایتەختی گەشتیاری ناسێندرا.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە کۆرنیشی زاخۆ 10 مۆسیقاژەن شەوە ئاهەنگێکیان سازکردوو...

لە کۆرنیشی زاخۆ 10 مۆسیقاژەن شەوە ئاهەنگێکیان سازکردووە