کریستیانۆ ریکۆردی تۆمارکرد وێنە: ئەکاونتی کریستیانۆ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ
پیاوی ژمارە و ریکۆردەکان
964+
سۆما حەکیم زادە
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی نەسڕ، لە کۆتا یاریی ئەم وەرزەی خولی سعودیەدا دوو گۆڵی بەرامبەر یانەی ئیتیحاد تۆمارکرد و ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی لە مێژووی خولی سعودیەدا تۆمارکرد.
یاری لە نێوان تیپەکانی نەسر و ئیتیحاد لە هەفتەی 34ی خولی پیشەگەری سعودیە بە بردنەوەی درێس زەردەکانی ریاز بە ئەنجامی 4-2 گۆڵ کۆتایی هات.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەو دوو گۆڵەی بەرامبەر ئیتیحاد تۆماری کرد، لەم وەرزەدا ژمارەی گۆڵەکانی لە 31 یاریدا 35 گۆڵە، توانی ریکۆردی مێژوویی زۆرترین گۆڵ تۆمار بکات لە یەک وەرزی خولی پیشەگەری سعودیە و مێژووی بۆ تیپەکەی نووسییەوە.