هۆڵەکانی دهۆک بێکار ماونەتەوە
“داوای قەدەغەکردنی ئاهەنگ لە مەزرەعەکان دەکەن”
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
له دهۆك خاوەن هۆڵه‌کانی بووکگواستنەوە لە بەردەم دەرگای پارێزگا گردبوونەوە و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی، ده‌ڵێن تا ئاهه‌نگ له مه‌زره‌عه‌كان ساز بكرێت، ئه‌وان ده‌رگای هۆڵه‌كانیان ناكه‌نه‌وه.
نەوزاد دهۆکی، نوێنەری هۆڵەکانی بووکگواستنەوە لە دهۆک بە 964ی وت، داوا دەکەن لایەنی پەیوەندیدار مەزرەعەکان قەدەغە بکات و چیتر ئاهەنگی تێیدا ئەنجام نەدرێ، چونکە ئەوان نە باج دەدەن و نە حەق و حسابیان لەگەڵدا دەکرێت، هۆڵەکانی ئه‌وانیش بێ كار ماونه‌ته‌وه و ناچارن دەرگاکان دابخەن.
وتیشی، لە دهۆک نزیکەی 185 هۆڵ هه‌ن و ژمارەیەکی زۆری خەڵک لەگەڵ ئه‌واندا کاردەکەن و بژیوی ژیانیان لەسەر ئەم کارەیە، به‌ڵام مەزرەعەکان ئه‌وانیان بێكار كردووه، جگه له‌وه ساڵانە 30 ملیۆن دینار باج ده‌ده‌ن، بۆیه داوای چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ده‌نا ناچارن هۆڵه‌كانیان دابخه‌ن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا