سیستمى ئاودێریان بۆ دانرا

پارک و باخچەکانى قەڵادزێ تێرئاو دەبن

964+

وریا فەتاح

سیستمى ئاودێر بۆ پارک و باخچە و ناوەندى شەقامەکانى قەڵادزێ دابینکرا و لە وەرزى گەرمادا تێرئاو دەکرێن و لە مەترسى پارێزراو دەبن.

ئارام محەمەد، سەرۆکى شارەوانى قەڵادزێ بە 964ـى وت،”بەشێک لە پارک و باخچە و ناوەندە شەقامەکان پڕۆژەى ئاودێریان نەبوو، بۆیە لە رێگەى دانانى سێتى مزەخە و سیستمى ئاودێر ئەو کێشەیەمان چارەسەر کرد کە 50 ملیۆن دینارى تێچووە”.

“پڕۆژەکە دواى ئەوە هات کە دوو حەوزى کۆنکرێتى بە قەبارەى 205 بۆ 300 مەتر سێجا بە گوژمەى 100 ملیۆن دینار دروستکرا”، سەرۆکى شارەوانى قەڵادزێ واى وت.

وتیشى،”لەرێگەى ئەو حەزەوە پارک و باخچەى ناوەندە شەقامەکان ئاودەدرێن و رێژەى سەوزایى پارێزراو دەبێت”.

شەقامی 60 مەتری قەڵادزێ قیردەکرێت

شەقامی 60 مەتری قەڵادزێ قیردەکرێت