سلێمانى

ئەو هۆتێلە شوێنى مانەوەى سواڵکەرەکان بوو داخرا

964+

وریا فەتاح

لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامییەت، لە سلێمانى ئەو هۆتێلەیان داخست کە شوێنى مانەوەى سواڵکەرەکان بوو.

قایمقامییەتى سلێمانى لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردەوە، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌ مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیەت هۆتێل ڤان-یان له‌ شەقامی گۆران داخست.

“هۆتێلەکە بە فەرمانى قایمقامى شارەکە داخراوە و لە راپۆرتەکەشدا هاتووە، پابه‌ندنه‌بوون به‌ مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، هەر بۆیە خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌”، لە راگەیەنراوەکەدا وا خراوەتەڕوو.

بەپێى راگەیەنراوەکە، یه‌كێكی دیكه‌ له‌ سه‌رپێچییه‌كانی هۆتێل ڤان، شوێنی مانه‌وه‌ بۆ ده‌رۆزه‌كه‌ر (سواڵكه‌ر) دابین کردووە، کە ئەوەش پێچەوانەى رێنماییه‌كانی كاركردن سه‌رپێچییه‌ و پێویسته‌ سه‌رجه‌م هۆتێل و مۆتێله‌كان پابه‌ندی پێوەى.

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی فرۆشگایەكیان د...

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی فرۆشگایەكیان داخست