بە فڕۆکە

حاجیانی هەولێریش بەرێکەوتن

964+

بەهرە محەمەدئەمین

یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێم لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بەرەو سعودیە بەڕێکەوتن، وەزارەتی ئەوقاف دەڵیت، پرۆسەکە تا دە رۆژی دیکە بەردەوام دەبێت.

ئەمساڵ 4685 کەس لە هەرێمی کوردستانەوە، بە رێگەی ئاسمانی و وشکانی، دەچنە سعودیە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج، هەر ئەمڕۆش یەکەم کاروانی حاجیان لە سلێمانییەوە بەرێکران.

بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان، پرۆسەی چوونی حاجیان لە هەرێمەوە بۆ سعودیە دە رۆژ دەخایەنێت و تا 5ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

پێشتر وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاندبوو، گەشتی حاجیانی کوردستان بە فڕۆکە سێ رۆژ دەخایەنێت و بڕیارە لە 30ی ئەم مانگە کۆتایی بیت، 29ی مانگیش گەشتی وشکانی دەست پێدەکات.

تێچووی گەشتی حەج بۆ هەر کەسێک به‌ فڕۆكه‌ شه‌ش ملیۆن و 350 هه‌زار دیناری عێراقی و بۆ گه‌شتی وشكانی کە بە پاس ئەنجام دەدرێت پێنج ملیۆن و 300 هه‌زار دیناری عیراقییه‌.

حاجیانی هەرێم دەتوانن دۆلار بە نرخی فەرمی وەربگرن

حاجیانی هەرێم دەتوانن دۆلار بە نرخی فەرمی وەربگرن