پاشماوەی هێرشەکەی یەکەمجار بۆسەر خواردنگەی KFC لە بەغدا. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
دووەم هێرشە
جارێکی دیکە هێرشکرایە سەر خواردنگەی KFC لە بەغدا
964+
ژووری هەواڵ
جارێکی دیکە هێرشکرایە سەر لقی خواردنگەی KFC لە بەغدا، هێرشکارەکانی ئەمجارە ژمارەیەک چەکداری دەمامکدار بوون بە جلوبەرگی مەدەنییەوە کردەوەکەیان ئەنجامداوە.
چەند کاتژمێرێک بەر لەم هێرشە، بە بۆمب هێرشکرایە سەر هەمان لقی خواردنگەکە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگاکەش دەستگیرکردنی هێرشکارەکانی ئەو کردەوەیەی راگەیاند، بەڵام تۆمەتبارانەی ئەم جارە نادیارن.
هێرشی سەر خواردنگەکە پەیوەندی بە شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل هەیە، چونکە پێشتر KFC کە براندێکی ئەمریکییە، پشتیوانی بۆ ئیسرائیل دەربڕیبوو.
ئەو لقەی خواردنگەی KFC کە هێرشیکراوەتە سەر، دەکەوێتە شەقامی فەلەستین لە بەغدا، لە هێرشی یەکەمدا دوو تۆمەتبار ماتۆڕسکیلێکیان پێبوو تەقەمەنییەکیان بۆ پێشەوەی خواردنگەکە فڕێدا و زیانێکی زۆری مادیان پێگەیاند.