لە شیلادزێ

سەیارە منداڵێکی چوار ساڵانی کوشت

+964

هیڤی دێوالی-دهۆک

لە ناحیەی شیلادزێ ئۆتۆمبێل لە منداڵێکی چوار ساڵانی دا و دەستبەجێ منداڵەکە گیانی لەدەستدا.

رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەمە 26.5.2024، لە بازاڕی ناحیەی شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی لەسنووری پارێزگای دهۆک، روویداوە.

مەسعود بۆتی،یاریدەدەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی ئامێدی بە 964ی وت، “کەمێک پێش ئێستا تەرمی منداڵێکی چوار ساڵ، گەیەنرایە نەخۆشخانەی ئامێدی کە بەهۆی ئۆتۆمبێلەوە گیانی لەدەستدابوو”.

وتیشی، تا کەسوکارەکەی گەیاندیانە نەخۆشخانە، گیانی لە دەستدابوو، تەرمی منداڵەکە رادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە”.

964،لە شایەتحاڵێکەوە زانیوییەتی،ماڵی منداڵەکە نزیک بازاڕی شیلادزێیە، ئەو منداڵە سەرقاڵی یاری کردن بووە لە شەقامەکەدا کە رووداوەکە روویداوە

پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین

لە رووداوێکی هاتوچۆدا گەنجێکی 23 ساڵ گیانی لە دەست دا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا گەنجێکی 23 ساڵ گیانی لە دەست دا