رۆژى یەکشەممە تاقیکردنەوە راستەقینەکەیە

سەمیر بابۆ: تەنیا بیرم لاى چارەسەرکردنى گرفتەکانى یانەى هەولێرە

شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر

رۆژى یەکشەممەى داهاتوو، بۆ سەمیر بابۆى راهێنەرى نوێى یانەکەى قەڵا و منارە رۆژێکى جیاواز دەبێت، هەر بۆیە بڕیاریداوە جگە لە یانەى هەولێر بیر لە هیچ شتێکى دیکە نەکاتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، یانەی هەولێر دوایین یەکەی مەشقی خۆی لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی فەڕەنسۆ هەریری بۆ یاری رۆژی یەکشەمە ئەنجامدا و سەمیر بابۆ راهێنەری نوێى یانەکە هۆکارەکانی وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی روونکردەوە.

بە وتەى سەمیر بابۆ، کاتێک زانیویەتى هیچ راهێنەرێکى ناوخۆیى و دەرەکى ئامادە نییە ئەرکى راهێنەرایەتى یانەکەى پایتەخت بگرێتە دەست، رازیبووە بە وەرگرتنى ئەرکەکە، چونکە وەک خۆى دەڵێت،”22 ساڵ لەگەڵ ئەو یانەیە ژیاوم”.

نەیشاردەوە کە کەموکوڕى زۆر هەیە لە یانەکەدا، هەر بۆیە وتى،”بەڵێنمداوە هەموو هەوڵى خۆم بۆ چارەسەرکردنى کەموکوڕییەکان بێت، بەشێوەیەک بریارمداوە تا ئەرکەکەم تەواو دەبێت ئیشى من لە ماڵەوە و یاریگا بیرکردنەوە بێت لە یانەکە و چارەسەرکردنى گرفتەکان”.

لە وەرزى ئەمساڵى خولى ئەستێرەکانى عێراق، یانەى هەولێر لە کۆى 28 یارى، 12 یارى دۆڕاندووە و لە 10 یاریدا یەکسان بووە و تەنیا شەش یارى بردووەتەوە و خاوەنى 28 خاڵە و پلەى پانزەى ریزبەندى خولەکەى گرتووە.

بڕیاریشە لە گەڕى 29ـى خولەکەدا، رۆژى یەکشەممەى داهاتوو لەسەر یاریگاى شەعب لە بەرامبەر ئەمانەى بەغداد، یاری بکات.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

سەرۆک و دەستەى کارگێڕى یانەى هەولێر دوورخرانەوە؟

سەرۆک و دەستەى کارگێڕى یانەى هەولێر دوورخرانەوە؟