سەرکێشى
یەکەمین پاڵەوانێتیى پێشبڕکێی ئۆفرۆد لە سۆران بەڕێوەچوو
964+
ئاکام غەفور-سۆران
بۆ یەکەمجار لە شارى سۆران، لە چوارچێوەى فێستیڤاڵێکدا یەکەمین پاڵەوانێتى یاری ئۆفرۆد بە بەژداری 28 یاریزان بەڕێوەچوو.
سەرجەمى یاریزانەکان لە سنورى پارێزگاى هەولێرەوە بەشدارییان تێدا کردبوو.
دڵشاد کۆرڤێت دواى ئەوەى پلەی یەکەمی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا قسەى بۆ 964 کرد و وتى،”نزیکەى 12 ساڵە بەشدارى لەو جۆرە پاڵەوانێتییانە دەکەم، پێشتر پلەى دووەم و سێیەمم بەدەستهیناوە، بەڵام ئەمە یەکەمجارە پلەى یەکەم بەدەست دەهێنم بۆیە هەست بە دڵخۆشى دەکەم”.
بۆ یەکەمجار پێشبرکێی ئۆفرۆد لە سەرسنگ ئەنجامدرا
لاى خۆیەوە، دیموکرات ئیسماعیل، سەرۆکی یەکێتى ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلی هەولێر بۆ 964 باسى لەوەکرد، جوگرافیاو کەشى سۆران لەبارە بۆ ئەو پاڵەوانێتییە، بۆیە تەمایانە ساڵانى داهاتووش لە سۆران یان لەیەکێک لە گوندە دوورە دەستەکانى سنورەکە چالاکى هاوشێوە ئەنجام بدەن
یاریەکە کە پڕ بوو لە دیمەنى سەرنجڕاکێش و سەرکێشى، لە باپشتیان ئەنجام درا و بەشێکی زۆر لە خەڵکی سۆرانیش بۆ بینینی نمایشەکان ئامادە بوون.
داڕشتنەوە: وریا فەتاح