بەرهەمەکەی بەتام و بەنرخە

پەرە بە نەمامی گۆیژی توورکی دەدرێت

964+

پێشەوا محەمەد

لە شاری سلێمانی جوتیاران و خاوەن باخەکان روویان لە پەرەپێدانی گۆیژی توورکی کردووە، خاوەن مەشتەلێک دەڵێت، بەرهەمەکەی هەم زۆرە، هەم بەتامە و هەم نرخەکەشی گرانە.

نەمامەکە بە موتوربەکراوی لە وڵاتی تورکیاوە دێت، لە هەرێمی کوردستان لەسەر گۆیژی توورکی، یان کوردی و ئیتاڵی یاخود داری هەرمێ موتوربە دەکرێت و پێدەگات.

هەردی شێخ تاڵیب، خاوەنی شەتڵگەی شاتوو لە شاری سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، نەمامەکە لە ناوچە سارد و نیمچەساردەکان لە ماوەی ساڵێک دوای موتوربەکردنی بەرهەم دەدات.

وتیشی، “خواستێکی زۆری لەسەرە، هەم خاوەن باخەکان هەم جوتیارانی چواردەوری سلێمانی و قەزا و ناحیەکان زۆری لێ دەبەن و بەرهەمی دەهێنن”.

گۆیژەکە دەنکی گەورەیە، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی کیلۆیەکی لە وەرزی پێگەیشتندا تا نزیکەی 30 هەزار دینار دەڕوات.

بە وتەی خاوەنی مەشتەلەکە، ئەو دار گۆیژە توورکییە تەنیا گۆیژی گەورە ناگرێت، بەڵکو هەر دارێک سێ قەبارەی گۆیژ دەدات، بچووک، مامناوەند و گەورە، “بەڵام تامەکەیان لە سەرجەم جۆرەکانی تری گۆیژ خۆشترە”.

ئایا نەخۆشی لەناو دار قەیسییەكانی سیدەكان بڵاوبووەتەو...

ئایا نەخۆشی لەناو دار قەیسییەكانی سیدەكان بڵاوبووەتەوە؟