حەویجە

بەهۆی هەورە بروسکەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا

964+

کاروان ساڵحی -کەرکوک

بەهۆی هەورە بروسکەوە لە باشوری کەرکوک شوانکارێکی مێردمنداڵ تەمەن 12ساڵ گیانی لە دەستدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 22.5.2024 لە گوندی سالمان لە قەزای حەویجە مێردمنداڵێکی تەمەن 12 ساڵ لە کاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵ هەورە بروسکە لێی دەدات و دەسوتێت و دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە.

عەدنان موخلف جبوری ئامۆزای ئەو منداڵەی گیانی لە دەستداوە بە 964ـی وت، ئامۆزاکەی پۆلی شەشی بنەڕەتی بووە و ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی وەرگرتبوو لە سەرجەم وانەکان نمرەکانی 100 بوون بەڵام هەورە بروسکە نەیهێشت دڵخۆشیەکەی بەردەوام بێت.

وتیشی، دوانیوەڕۆ لەگەڵ باوکی چووە بۆ دەرەوەی گوندەکە بۆ لەوەڕاندنی ئاژەڵ پارچە شیشێکی ئاسنی بەدەستەوە بووە هەورە بروسکە لە شیشەکەی دەستی دەدات و دەست بە جێ جەستەی دەسوتێت و گیانی لەدەستداوە ، لە ئێستادا تەرمەکەی لە هۆبەی پزیشکی دادە لە کەرکوک.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

شوانێک بە هەورەبروسکە گیانى لەدەست دا

شوانێک بە هەورەبروسکە گیانى لەدەست دا