باوکى دوو منداڵە

شوانێک بە هەورەبروسکە گیانى لەدەست دا

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە گوندی عەباداتی سەر بە ناحیەی تازە هەورە بروسکە لە شوانێکی دا و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا .

بەپێى زانیارییەکانى پەیامنێرى 964، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 6.5.2024، شوانکارێکی تەمەن 31 ساڵ، کە بە دیار مەڕ و ماڵەتەکەیەوە بووە لە سنووری گوندەکەی خۆیان و بەهۆی هەورەبروسەکەوە گیانی لە دەست دا و پاشان تەرمەکەی رەوانەی نەخۆشخانە کرا .

ئەحمەد عەلی، پەرستاری ئێشکگر لە نەخۆشخانەی تازە بە 964ـی وت، تەرمى شوانکارەکە گەیشتووەتە نەخۆشخانەکەمان، دوای پشکنینی سەرەتای تەرمەکەی رەوانەی هۆبەی پزیشکی دادی کەرکوک کرا.

وتیشی،”شوانکارەکە لە کاتی هەورەبروسکەکەدا دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە”.

بەقسەى کەسوکارى شوانگارەکەبێت، کوڕەکەیان خێزاندارە و باوکى دوو منداڵە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دوو کەس بە هەورەبروسکە گیانیان لەدەستدا

دوو کەس بە هەورەبروسکە گیانیان لەدەستدا