لە گوندی چیمەن گەنجێک بە خاکەناس دەکوژرێت
+964
کاروان ساڵحی
لە گوندی چیمەن، دوو کەس لەسەر کاری بازرگانی دەبێتە مشتومڕیان، یەکێک ئەوی دیکە بە خاکەناس دەکوژێت.
درەنگانی شەوی رابردوو لە گوندی چیمەنی سنووری ناحیەی قەرەهەنجیر، دوو بەڵێندەری گەنج کە دانیشتووی گوندەکەن، دەبێتە شەڕیان.
بە قسەی پۆلیسی کەرکوک بێت، هەردوو بەڵێندەرەکە بە خاکەناس (بێڵ) لە یەکتری دەدەن، لەو شەرەدا یەکێکیان خاکەناسێکی بەر سەری دەکەوێت و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات.
زیاتر وتی “ئەوەی کوژراوە ناوی (هـ . ل . ج. )ـەو تەمەنی 27 ساڵە، هۆکاری شەڕەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی نێوانیان”.
پۆلیس دەڵێ، بەیانی ئەمڕۆ تاوانبار خۆی رادەستی پۆلیسی رەحیماوە کردووە.
گوندی چیمەن، دەکەوێتە سەر رێگای چوون بۆ سلێمانی، کاتێک لە کەرکوک دەردەچیت، بەر لەوەی بگەیتە قەرەهەنجیر.