سبەینێ کەشوهەوا جێگیرترە

ئەمڕۆ باران و هەورەتریشقە و تۆز و خۆڵ بەردەوام دەبن

964+

پێشەوا محەمەد

بەشی پێشبینیی کەشوهەوای وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاشکرای کردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە باران و هەورە تریشقە و تۆز و خۆڵ بەردەوام دەبن، بەڵام لە سبەینێ پێنجشەممە کەشەکە جێگیرتر دەبێت و پلەکانی گەرماش لەنێوان هەشت بۆ 37 پلەی سیلیزیدا دەبێت لە ناوچە جیاوازەکان.

وەزارەتەکە کەمێک پێش ئێستا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 22.5.2024 ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە کاتەکانی نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانبارین هەیە لەگەڵ هەورە تریشقە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و لە ناوچەکانی تر ئەگەری بارینی نمەباران دەبێت، لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی بادا ئەگەری کەمێک تۆز و خۆڵ هەیە لە کەشدا.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ پێنجشەممە، 23.5.2024 وەزارەتەکە روونیکردووەتەوە، ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان نیمچەهەور دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک ئەگەری نمەبارانێکی کەم هەیە.

پێشبینیکارێکی کەشوهەوا: دروێنەی جۆ و گەنمە زەردەکان بک...

پێشبینیکارێکی کەشوهەوا: دروێنەی جۆ و گەنمە زەردەکان بکەن