دیناری عێراقی. وینە :964
موچەی مانگی دووی 2023
سبەینێ مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان موچە وەردەگرن
964+
ژووری هەواڵ
سبەینێ دابەشکردنی موچەی مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان دەستپێدەکات، نوێنەرەکەشیان دەڵێت ئەو موچەیە هی مانگی دووی ساڵی رابردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 21.5.2024، عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە 964ـی راگەیاند، لەلایەن بانکەکان ئاگادارکراونەتەوە کە سبەینێ موچەی مامۆستایانی وانەبێژی هەر 15 پەروەردەکەی سلێمانی دابەشدەکرێت.
لەبارەی مامۆستایان وانەبێژ لە هەولێر و دهۆک، عەلی رەئوف وتی، تاوەکو ئێستا ئاگادار نەکراونەتەوە.
پەروەردەی گەرمیانیش ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لە باخچەکان و قوتابخانەکانی سنوورەکە دەکاتەوە کە سبەینێ موچە وەردەگرن
ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، مووچەیان 350 هەزار دینارە و هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار وەردەگرن.