نەوزاد مەجید

“ئیشی هونەری پەیوەندی بە تەمەنەوە نییە”

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

هونەرمەند نەوزاد مەجید دۆخی تەندروستی جێگیرە و تەمەنیش نەبووەتە رێگر لە بەردەم کاری هونەری و دەشڵێت، ئیشی هونەری ئێستا وەک جاران نەماوە.

نەوزاد مەجید بەراورد بە رابردوو کەمتر رۆڵی لە دراماکاندا هەیە و دەردەکەوێت، بەڵام لە لێدوانێکی تایبەت بۆ 964 دەڵێت، “تەمەن رێگر نییە لە بەردەم کاری هونەریم بەس تەندروستیم باش بێت هەمیشە ئامادەم، بەڵام دراما و هونەر وەک جاران زۆر نییە و نەماوە”

نەوزاد مەجید خەڵکی شاری سلێمانییە، شانۆکار و ئەکتەرێکی دیاری فیلم و دراما کوردییەکان بوو، لە بەشێکی زۆر لە دراماکانی حسێن میسری رۆڵی هەبووە، وەک رەشەی پۆلیس

"وازم لە کاری هونەری هێناوە"