"له ئێران دروستكراون و پته‌و نین"
964 زانیاری نوێ له‌سه‌ر بوتڵه كونبووه‌كانى پڕۆژه‌ى ئاوى خاس بڵاوده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی به‌داوداچوونه‌كانى 964، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و بوتڵه غازانهى له پڕۆژه‌ى ئاوى خاس له قه‌ڵادزێ به‌ستراون له ئاسنى پته‌و دروست نه‌كراون و لاوازن، به‌ڵام ئاوى راپه‌ڕین هه‌موو هه‌وڵێكی ئه‌مجاره‌یان ئه‌وه‌یه به‌یه‌كجاری چاره‌سه‌رى بكه‌ن.
له ماوه‌ى 20 رۆژى رابردوو و له دوو كاتى جیاوازدا له پڕۆژه‌ى ئاوى خاس، كه ئاوى خواردنه‌وه بۆ قه‌ڵادزێ دابین ده‌كات، بوتڵهكانى غازى كلۆر كون بوون و له جاری یه‌كه‌مدا پۆلیسێكی پاسه‌وانى پڕۆژه‌كه به‌هۆیه‌وه گیانى له‌ده‌ست دا.
سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌كانى ئه‌م حاڵه‌ته له‌سه‌ر به‌شێكی هاوڵاتیانى قه‌ڵادزێ، كه له‌لایه‌ن كارمه‌ندانى پڕۆژه‌كه‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه نزیكى پڕۆژه‌كه نه‌كه‌ون، 964 په‌یوه‌ندی به هیوا قه‌ره‌نى، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى راپه‌ڕین كرد، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكات، ته‌نیا ئه‌وه وت كه “له‌گه‌ڵ ئاوى راپه‌ڕین قسه بكه‌ن”.
سەلام عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی راپەڕین بۆ 964 ئاشكراى كرد، كه ئه‌و بوتڵانهى له پڕۆژه به‌كار ده‌هێندرێت له ئێران دروستكراون و پته‌و نین.
وتیشی “بوتڵه‌كان لاوازن و به‌رگه ناگرن و ته‌نانه‌ت ماوه‌ى نزیكه‌ى شه‌ش مانگه به‌ستراون و به‌كارده‌هێندرێن”.
هه‌ریه‌كێك له‌و بوتڵانهى له پڕۆژه‌كه به‌كارده‌هێنرێن، بڕى 850 کیلۆگرام، غازى کلۆریان تێدایە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ تیمه‌كانى به‌رگریى شارستانى هه‌موو هه‌وڵێكیان ئه‌وه‌یه، ئه‌مجاره چاره‌سه‌رێكی یه‌كجارى ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ن.
ئیستا له چوارده‌ورى پڕۆژه‌ى ئاوى خاس بازگه‌ى پۆلیس داندراوه، هیچ كه‌سێك ناتوانێت له‌و شوێنه نزیك ببێته‌وه، ته‌نانه‌ت په‌یامنێرى پشده‌رى 964 هه‌وڵیداوه بچێته شوێنه‌كه، به‌ڵام به دووریى 500 مه‌تر نه‌یانهێشتووه له پڕۆژه‌كه نزیك ببێته‌وه.