چاڤی و لاپۆرتا بەینیان باش نییە وێنە: تۆڕی X
بردنەوە سوودی نییە
لاپۆرتا “چاڤی” ئیهمال کردووە
964+
سۆما حەکیم زادە
شه‌وی رابردوو یانه‌ی بارسێلۆنا بردنه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ر نه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی لاپۆرتا روو به چاڤی بدات و قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكات.
رۆژنامەی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی بڵاوی کردەوە، چاڤی ویستوویەتی دوای یارییەکەی شەوی رابردوو قسە لەگەڵ لاپۆرتا بکات و هەندێ بابەت روون بکاتەوە، بەڵام لاپۆرتا رەتی کردەوە کە قسە لەگەڵ چاڤی بکات و بە راهێنەرەکەی وتووە: پیرۆزە ئەم سەرکەوتنه، بەڵام ئیتر کاتت کۆتایی هاتووە.
شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە هەفتەی 37 ی لالیگا لە یاریگه‌ی خۆیدا لەگەڵ رایۆڤالیکانۆ یاری کرد و توانی بە سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر بردنه‌وه تۆمار بكات.
لاپۆرتای سه‌رۆكی بارسا، راهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌ركردووه، دوای ئه‌وه‌ی له رۆژانی رابردوو قسه‌ی له‌سه‌ر بارودۆخی دارایی یانه‌كه كرد و رایگه‌یاند، یانه‌كه پاره‌ی نییه و ناتوانن یاریزانی گه‌وره بهێننه تیپه‌كه‌وه.