رەئیسى

لە کۆرۆنادا هات و بە کۆپتەر کۆتایى هات

964+

وریا فەتاح

رۆژى 5.8.2021، بە گرتنەبەرى رێوشوێنە تەندروستییەکان بۆ خۆپارێزى لە کۆرۆنا، ئیبراهیم رەئیسى وەک سەرۆک کۆمارى ئێران سوێندى یاسایى خوارد، تا دوێنێ لە رووداوێکى تەمومژاویدا کۆپتەرەکەى تێکشکا و گیانى لەدەستدا.

رەئیسی کێیە؟

ساڵى 1960 لە ناوچەى نۆغان لە مەشهەد لەدایک بووە.

خێزاندارە و دوو کچى هەیە.

بۆ خوێندنى مەدرەسەى قوم بە 15 ساڵى مەشهەدى جێهێشت.

لە سەردەمى شۆڕشى ئیسلامى لە قوتابخانەى قوم دەیخوێند.

کەسایەتییەکی نەریتخوازە و دکتۆرای لە فیقهـ و یاسای تایبەت هەیە

دوای شۆڕش بووە یەکێک لە توخمە ناوەکییەکانى دەسەڵات.

ساڵی 1980 بووەتە داواکاری گشتیی کەرەج.

لە ساڵی 1985 بووەتە جێگری داواکاری گشتیی تاران.

لەساڵی 1989 بووە بە داواکاری گشتیی تاران.

لەساڵى 2004 بووەتە جێگری سەرۆکی دەزگای دادی ئێران.

ساڵی 2012 بووەتە داواکاری گشتیی مامۆستایانی ئایینی.

لەساڵی 2014 پۆستی داواکاری گشتیی ئێرانی وەرگرتووە.

لە ساڵی 2015 دەبێتە سەرپەرشتیاری دامەزراوەی ئابووریی ئایینیی ئیمام رەزا.

لە ساڵی 2016 بووەتە ئەندامی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران.

لە ساڵی 2019 لەلایەن رێبەری ئێرانەوە بە سەرۆکی دەزگای داد دەستنیشاندەکرێت

لە هەڵبژاردنى 2017 بە کۆکردنەوەى 38%ـى دەنگەکان بۆ بوون بە سەرۆک کۆمارى ئێران شکستى هێنا

ساڵى 2021 و لەسەردەمى کۆرۆنا بوو بە سەرۆک کۆمار.

رۆژى 19.5.2024، لە رووداوى تێکشکانى فڕۆکەکەى، رەئیسى و هەشت لە یاوەرانى کە پێکهاتبوون لە وەزیری دەرەوە و پارێزگاری ئازربایجانی رۆژهەڵات و ئیمامی تەبرێز لەگەڵ تیمی پاسەوان و فڕۆکەوانى. گیانیان لەدەستدا.

به‌رپرسێكی ئێرانی: ژیانی سه‌رۆك و وه‌زیری ده‌ره‌وه...

به‌رپرسێكی ئێرانی: ژیانی سه‌رۆك و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له‌ مه‌ترسیدایه‌

ئیبراهیم رەئیسی سودانی داوەتە بەر سوپاس

ئیبراهیم رەئیسی سودانی داوەتە بەر سوپاس