16 تیم بەرەو ناوچەکە دەڕۆن

سەرۆکی ئێران و هێلیکۆپتەرەکەی نادیارن

964+

ئەحمەد مستەفا

سەرۆک کۆماری ئێران، وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک بەرپرسی حکومەت، هاوشانی پارێزگاری ئارەربایجانی رۆژهەڵات لە کردنەوەی پڕۆژەیەکی هاوبەشی بەنداو بوون لە ئازەربایجان، لە رێگای گەڕانەوەیان بە هێلیکۆپتەر بۆ تاران، ناجێگری کەشوهەوا پەیوەندی هێلیکۆپتەرەکانی لەگەڵ بنکەکانیان بچڕاندووە.

نزیکەی کاتژمێرێکە هەواڵ هەیە کە سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە و سەرنشینەکان سۆراغیان نییە، تازە ئاژانسی تەسنیمی ئێران بڵاویکردەوە، “ئەگەری بەهێز ئەوەیە کە کەس گیانی لەدەست نەدابێت”.

جگە لە هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆک کۆمار، دوو هێلیکۆپتەری دیکە هاوشانی تیمەکەی سەرۆک کۆمار بوون، بەو پێیەی ژمارەیەک سەرنشینی ناو هێلیکۆپتەرەکان دواتر بە سەلامەتی پەیوەندییان بە هەندێک لە وەزیر و بەرپرسەکانەوە کردووە.

ئەوە لەکاتێکدا، 16 تیمی فریاگوزاری رەوانەی ناوچەکە کراون، بەڵام بەهۆی تێپەڕنەبوونی ناوچەکە و بارودۆخی نالەباری کەشوهەوا بەتایبەت تەم و مژێکی زۆر، ئۆپەراسیۆنی گەڕان و سۆراغی فڕۆکەکەی سەرۆک کۆمار قورس بووە.

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 19.5.2024، بە مەبەستی کردنەوەی بەنداوی هاوبەشی قیزقەڵاسی لەسەر رووباری ئاراس گەشتێکی کردووە بۆ پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات.

ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران بە پەیوەندی تەلەفۆنی بە ئاژانسی ئێرنای وتووە، “لە پاش کردنەوەی، جج، سەرۆک کۆمار بە ژمارەیەک هەلیکۆپتەرەوە دەگەڕایەوە، یەکێک لە هەلیکۆپتەرەکان ناچار بووە بە سەختی بنیشێتەوە بەهۆی تەمەوە”.

گروپە جۆراوجۆرەکانی فریاگوزاری بەرەو ناوچەکە دەڕۆن، “بەڵام بەهۆی تەم و خراپی کەشوهەوا، رەنگە کات بخایەنێت تا دەگەنە ناوچەکە” وەحیدی وای وتووە.

باسیلەوەشکردووە، “لەگەڵ هاوەڵەکانمان پەیوەندیمان هەبووە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ناوچەکە ئاڵۆزە و دروستکردنی پەیوەندی ئەستەمە، هیوادارین تیمەکانی فریاگوزاری زووتر بگەنە شوێنی رووداوەکە و زانیاری زیاترمان پێ بدەن”.

ئەم وێنەیە چییە؟

میدیا فه‌رمییه‌كانی ئێران له‌ سایت و هه‌روه‌ها له‌ سۆشیا میدیا، ئه‌و وێنه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی فراوان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ سه‌رۆكی ئێران له‌ هێلیكۆپته‌ر دێته‌ خواره‌وه‌ و به‌ هێز و چالاك ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌م وێنەیە دیمەنی نزیکەی دوو ساڵ پێش ئێستا لە ناوچەی فیروزکوهی تەهران، پاش لافاوە بەهێزەکەی ئەو ناوچەیە تۆمار کراوە

+964صورة من منصة (شبكة):
هێلیکۆپتەری سەرۆکی ئێران تووشی رووداوێک بوو

هێلیکۆپتەری سەرۆکی ئێران تووشی رووداوێک بوو