خزمەتگوزاری بێ بەرامبەر
خانەنشین و بەساڵاچووانی کۆیە حەساونەتەوە
964+
بڵند عەلی – هەولێر
سەنتەرێک بۆ بەساڵاچووان و خانەنشینانی کۆیە کراوەتەوە کە چەندین خزمەتگوزاریان بێ بەرامبەر پێشکەش دەکرێت
بەساڵاچووان لەوێ دەتوانن یاری بکەن و کتێب بخوێننەوە، هەر کاتیش حەزیان کرد ئامێری وەزشیی گونجاو لەگەڵ تەمەنیان بۆ دانراوە بۆ ئەوەی وەرزش بکەن، هەر ئەوەندەش نا سەنتەرەکە گرنگی بە قژ و سیماشیان دەدات و دەتوانن لەوێ قژیان چاک بکەن.
مەریوان ئەمیر، بەڕێوەبەری سەنتەرەکە دەڵێت، شێخ باز بەرزنجی هاوکاری تەواوی سەنتەرەکە دەکات و هەموو خەرجییەکانی لە ئەستۆ گرتووە.