کەرکوک
دوکاندارانی بازاڕی خان قردار زیانی زۆری مادییان بەرکەتووە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە ئاگرەکەی بازاڕی خان قردار ژمارەیەکی زۆر دوکان کە لە نێون 100 بۆ 150 دوکانە سووتاون و زیانێکی زۆر مادی بە دوکاندارەکان کەوتووە.
چەند دوکاندارێک کە دوکانەکانیان سووتاوە بۆ 964 دەڵێن، زیانێکی زۆریان کردووە و هیچیان بۆ دەرنەچووە.
ئەوان دەڵێن، نیوەشەو خۆیان هاتوون دوکانەکانیان بکوژێننەوە رەنج بەخەسار بوون و چەندین دەفتەر دۆلار زیانیان کردووە.