پێشناری شوێنیان بۆ بکەن
باڵەکایەتی بە یەک ملیۆن دار بەڕوو سەوز دەکرێت
964+
ئاکام غەفور-سۆران
چەند ژینگە دۆستێک بڕیاریانداوە یەک ملیۆن داری بەڕوو لە چیاکانی باڵەکایەتی بڕوێنن.
کارەکە لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ دەکرێت، بەرنامەکە بەو جۆرەیە کە لە پایزی ئەمساڵ یەک ملیۆن داری بەڕوو لە یەکێک لە چیاکانی باڵەکایەتی بچێندرێت، سەرپەشتیاری کارەکەش دەلێت دەمانەوێت خەڵک لەگەڵیان بەشدار بێت.
تەها ناوەندی، چالاکوانێکی دەڤەری باڵەکایەتیە و خاوەنی بیرۆکەکەیە بە 964ـی وت، “بڕیارمانداوە ئەمساڵ یەک ملیۆن بەڕوو بچێنین، لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ دەکەین دەمانەوێت زۆرترین خەڵک لەگەلمان بەشدار بێت، بەڵام ئەگەر خە؛لیش هاوکار نەبێت ئێمە کارەکە هەر دەکەین و تێچووی کارەکەش خۆم لە ئەستۆم گرتووە”.
دەشڵێت، تاوەکو ئێستا شوێنەکەمان دیاری نەکردووە هەر کەس پێشنیاری هەبێت ئەوان پێشنیارەکە وەردەگرن و لە کۆتاییدا شوێنێک دیاری دەکەن، کە پێویستی بە دار بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو بەڕووەکان لە یەک شاخ دەچێنن، بۆ ئەوەی لە داهاتوو دارستانێکی بەڕووی لێ بەرهەم بێت، لەگەڵ ئەوەش بتوانن باشتر پارێزگاری لە دارەکان بکەن و ماوەی ساڵێک ئاودانی بۆ بکەن.
باڵەکایەتی ناوچەیەکی بەرفراوانە، بە شاخی بەرز و کوێستانی سەخت ناسراوە، یەکێکە لەو شوێنانەی خاوەنی رێژەیەکی زۆری داری خۆرسکە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی