هەرچەند هەموو شتێک لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە

 گواردیۆلا ناوێرێت ئاهەنگ بگێڕێت

964+

سۆما حەکیم زادە

هەرچەندە یەک یارى ماوە و بە بردنەوە دەبێتە پاڵەوان، بەڵام گۆاردۆلا ترسى هەیە و نایەوێت ئاهەنگ بگێڕێت.

شەوى رابردوو، مانچستەر ستى یارییەکە دواخراوەکەى هەفتەى 34ـى لە تۆتنهام بردەوە و بەمەش چووە پێشەنگى ریزبەندى و تەنیا یەک یارى بەرامبەر وێستهام ماوە و بە بردنەوە دەبێتە پاڵەوانى پریمەرلیگ.

رۆژنامەى دەیلى مەیل لە هەواڵێکدا باسى لەوەکردووە، پیپ گواردیۆلاى راهێنەرى ستیز لە کۆنگرەى رۆژنامەوانى دواى یارییەکە باسى لەوەکردووە کە یارییەکى زۆر قورسیان ئەنجامداوە، چونکە تۆتنهام بە متمانەیەکى زۆرەوە یارییان کردووە.

سەرەڕاى سەرکەوتن،بەڵام تائێستا گواردیۆلا ترسى پێوەدیارە و دەڵێت، ئاهەنگ ناگێڕن هەتا یارییەکەى دیکەمان نەبەینەوە ، چونکە هەموو ئەگەرێک کراوەیە.

ئایا گواردیۆلا مانچێستەر سیتی جێدەهڵێت؟

ئایا گواردیۆلا مانچێستەر سیتی جێدەهڵێت؟