شارەوانی: ئامانجمان سەوزکردنی شار و ژینگەکەی بووە

لە هەولێر پارکێکی نوێ بە رووبەری 150 مەتر چوارگۆشە کرایەوە

964+

شۆرش عەبدوڵا – هەولێر

ئەمڕۆ سێشەممە 14.5.2024، لە هەولێر پارکێکی نوێ لەسەر شەقامی هەولێر بۆ پیرمام، لەژێر پردی 150 مەتری کرایەوە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، پلانی هەیە ئەمساڵ چەند پارکێکی دیکەش لە هەولێر بکاتەوە.

کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە 964ی وت، “ئامانج لەکردنەوەی ئەم پارکە، بۆ زیاتر گرنگی پێدانە بەرێژەیی سەوزایی لە شاری هەولێر، ئەم پرۆژەیە سێ ملیار و 700ملیۆن دیناری بۆ خەرجکراوە، رووبەڕەکەی 150 هەزار مەتر چوارگۆشە سەوزاییە”.

بە قسەی سەرۆکی شارەوانی، “بە ڕێژەیەکی زۆر هاوڵاتیان ناتوانن سوودی لێوەربگرن، ئەوەش بەهۆی خوگرافیای پارکەکە، بەڵام وەک بەرزکردنەوەی رێژەیی سەوزایی و ژینگەیەکی تەندروستە بۆ شاری هەولێر، پلانی ئەوەمان هەیە لە ساڵی 2024 چەندین پارکی تر بکەینەوە”، کارزان عەبدولهادی وای وت.

لە سەنتەری شاری هەولێر 450 پارک و باخچە هەن، لەو ژمارەیە 20 پارکی گەورە بوونیان هەیە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ژنان پارکی شانەدەر دەکەن بە بازاڕی کارە دەستییەکانیان

ژنان پارکی شانەدەر دەکەن بە بازاڕی کارە دەستییەکانیان

ئاوی دووبارە بەکارهاتوو بۆ گەورەترین پارکی هەولێر داب...

ئاوی دووبارە بەکارهاتوو بۆ گەورەترین پارکی هەولێر دابیندەکرێت