دیمەنی مینی پاسە وەرگەڕاوەکە. وێنە: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان
لە رێگای کەلار - کفری
مینی پاسێکی خوێندکاران وەرگەڕاو گیان لەدەستدان و بریندار هەیە
964+
میلاد جەلال
مینی پاسێکی خوێندکاران لە رێگای کەلار – کفری وەرگەڕاوە و گیان لەدەستدان و بریندار لێکەوتەوە.
رووداوەکە بە دیاری کراوی لە نزیک گوندی حەسیرە بووە و ئەو خوێندکارانە لە گەشتێکی زانستی بوون لە کفری و لە کاتی گەڕانەوەیاندا بۆ کەلار تووشی ئەو رووداوە بوون. .
موقەدەم سامان وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان هاتوچۆی گەرمیان بە 964ـی وت، تاوەکو ئێستا چوار خوێندکار گیانی لەدەستداوە و 7 خوێندکاری دیکەش بریندارن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی